بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی «مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە میرنیشنی یەکگرتووی عەرەبی « ئیمارات» بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە کە ڕۆژانی ٢٧و ٢٨ ی ئازار لە شاری ئەبوزەبی بەڕێوەدەچێت .
وەک باسی دەکرێت چەندین بەرپرس و شارەزایانی بواری وزە بەشداریی کۆڕبەندەکە دەکەن و وتاری تیادا پێشکەش دەکەن کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، یەکێکە لە قسەکەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە.
«مەسرور بارزانی»هەر لەو وڵاتەدا بەشداریی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکانیش دەکات کە ھەموو ساڵێک بە بەشداریی چەندین بەرپرس و کەسایەتیی بەناوبانگی جیهانی لە شاری دوبەی دەکرێت و ئەمساڵیش لە ڕۆژانی ٢٩و٣٠ ئازار بەڕێوە دەچێت.
هاوکات بڕیارە «مەسرور بارزانی» جیا لە بەشداری کردنی لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە و لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئیماراتیش کۆببێتەوە.
342/